Skip to the content

وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان گفتوگۆیان لەبارەی ڕەشنووسی میلاکی فیرقەکان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی لیوا روكن هۆشمەند حەیدەر رەشید جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدارە و میرە، لیوا روکن نەجمەدین جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، لیوا روكن كارزان شەقڵاوەیی بەڕێوەبەری میلاكاتی وەزارەتی پێشمەرگە، كۆبوونەوەی لیژنەی دانان و پەسەندکردنی میلاكاتی فیرقەكان لەگەڵ تیمی راوێژکارانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو.

لەو كۆبونەوەیەدا كە نوێنەری هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەندامانی لیژنەی دانانی میلاکی فیرقەکان ئامادەی بوون، گفتوگۆ  لەبارەی رەشنووسی میلاکی فیرقەکان كرا، دوای گفتوگۆی ئامادەبووانیش لەگەڵ راوێژکارانی هاوپەیمان، پەسەندكرا.

وا بڕیارە رەشنووسەکە، ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەرکان بكرێت بۆ دوابڕیار و پەسەندکردنی بۆ كاری پێویست.