Skip to the content

ڕاوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە و شاندێکی هاوپەیمانان باسیان لە چاکسازییەکانی بواری پێشمەرگە کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢، لیوا ڕوکن ئیبراهیم ساڵح عەبدولرەحمان، ڕاوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆنۆنێل سیرۆن جێگری بەرێوەبەری تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد.

لەو دیدارەدا باس لە بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر  هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ئەو گۆڕانکاریانەی لە پێناو باشتر بەڕێوەچوونی ئیش و کاری لیوا و یەکە سەربازییەکان بڕیاریان لەسەر دراوە.

یەکێک لەو ئامانجانەی لە چوارچێوەی چاکسازیدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان خستوویەتە پلانەوە، چاکسازییە لە بواری بەرگری و پێشمەرگەدا؛ هاوپەیمانانیش بە گرنگییەوە هاوکاری و هەماهەنگی بۆ دەکەن.