Skip to the content

بە بەشداری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وزاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بە بەشداری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا رەوشی ئەمنی وڵات و چاودێریکردنی ئەدای هێزە چەکدارەکان لە چوارچێوەی جبێەجێکردنی ئەرک و کارەکانی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و راوەدوونانی پاشماوەکانی تیرۆر تاوتوێ کران.
ئەنجومەن رووداوەکانی خۆپیشاندەکانی شاری ناسریە خستە بەرباس و گفتوگۆ و بڕیاریدا لیژنەیەکی ئەمنی باڵا بۆ پارێزگای زیقار رەوانە بکات بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان کە ژمارەک شەهید و بریندار لە ڕیزەکانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکانی لێکەوتۆتەوە.

ئەنجوومەنی وزاری ئاسایشی نیشتیمانی، جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانی سڤیل و ڕێگریکردن لەهەر لایەنێک بیەوێت بە سیاسی بکات یان بۆ بەرژەوەندی کەسێتی بەکار بهێنێت کردەوە.

هەروەها بابەتەکانی ناو کارنامەی کۆبوونەوە گفتوگۆکران و چەندین بڕیار دەرکران:

١ـ تەواوکردنی بابەتی لێکۆڵینەوەی ئەمنی بۆ پاراستنی ڕێز و کەرامەتی هاووڵاتی بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەکانی کاری هەواڵگری.
٢ـ ئەنجومەن رەزامەندی دەربڕی لەسەر گواستنەوەی پلانی ئەمنی لە وەزارەتی بەرگری بۆ وەزارەتی ناوخۆ، ئەویش بە رادەستکردنی مەلەفی ئەمنی بە وەزارەتی ناوخۆ لەم پارێزگایانە، موسەننا، دیوانیە و واست وەکو قوناغی یەکەم و دواتر ئەم هەنگاوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
٣ـ جەختکردنەوە لەسەر گەرەنتیکردنی هێڵی سفری سنووری لەگەڵ هەر یەک لە تورکیا و ئێران و پێشکەش کردنی هەموو پشتگیریەکی لۆجستی بەمەبەستی سەرخستنی ئەم کارە.