Skip to the content

خولێکی دیکەی ڕاهێنان بۆ ئەفسەرانی پێشمەرگە کۆتاییهات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-خولێکی دیکەی پێشخستن و شیاندن بۆ ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە تەواوبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی عەقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی، مێجەر کاڕ، بەرپرسی تیمی هاوکارییەکان لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، ڕاهێنەران و مامۆستایانی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی لە میرەی گشتی، ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی لۆجستی و ئیدامەکردن بۆ ٦ ئەفسەری لیواکانی ٥ و ٧ ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، کە بۆ ماوەی مانگێک بەشێوەی زانستی مەشق و ڕاهێنانیان پێکرا.

وەزارەتی پێشمەرگە وەکوو پێویستییەکی سەربازی و وەکو داخوازییەکی نێودەوڵتییش، بەردەوام لە ڕێگەی خول و ڕاهێنانەکانەوە، بە هاوکاریی هاوپەیمانان، ئاستی سەربازیی لیواکانی پێشمەرگە بەزرتردەکاتەوە.