Skip to the content

نێردەی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سور سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە ئۆلیڤێ دیلپاڵ، نێردەی نێونەتەوەیی خاچی سور لەعێراق و لوقمان ڕەشید کاکەیی ڕاوێژکاری ئەمنی و سەربازی کۆمیتەیی نێونەتەوەیی خاچی سور لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا کە عمید روکن محمد سعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەی بوو، نێردەی نێونەتەوەیی خاچی سوور تیشکی خستە سەر کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان و کارکردنی هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە، بەتایبەت ئەو كارانەی لەسەر ئاستی لیوا پیادەكان و محوەرەكان تایبەت بە یاساكانی ململانێی چەكداری نزیك لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە ئەنجامدران.
سەرۆکی ئەرکان وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەدا کە پێشمەرگە هەمیشە ڕەچاوی پرۆتۆکۆڵ و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانی کردووە بە تایبەت لەگرنگیدان بە پاراستنی مافە بنەرەتییەکانی مرۆڤ و هاوکات ڕەچاوی پرەنسیپ و بڕگەکانی یاسای ناکۆکی چەکداری کردووە بەتایبەت لەو شوێنانەی کە پێشمەرگە لەکاتی جەنگ و ئۆپەراسیۆنەکان ئازادی کردوون.