Skip to the content

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگە، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکاتەوە، کە لەماوەی یەک ڕۆژدا لیستی ناوی ئەو کەسانە ئامادە بکەن، کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین ٢٠ی ١ی ٢٠٢٢، لەم بەروارە بەدواوە، هەرکەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.

هەروەها ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکان دەکەینەوە، هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکیی بکەن، تاوەکو لە وەرگرتنی ڤاکسین  ئاسانکارییان بۆ بکرێت.