Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەڕکان پێشوازی لە ڕاوێژکاری سەربازی کونسوڵخانەی ئەمەریکا کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لیوا ڕوکن هۆشمەند ڕەشید حەیدەر جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس ڕاوێژکاری باڵای سەربازی لە کۆنسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا، تاوتوێی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەڕووی ڕاوێژکاری و هاوکاری سەربازییەوە، لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە کرا، هەروەها ئاستی هاوکارییە لۆجستییەکان و بەرنامەی کاری نووسینگەی هاوکاری ئەمنی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لەڕووی ڕاوێژکارییەوە باسیان لێوە کرا.
لای خۆیەوە، کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس، ستایشی لیوا ڕوکن هۆشمەندی کرد، لەپێشخستنی کارەکان، بەڵێنی دا لە ڕووی ڕاوێژکارییەوە، هاوکارێکی باش بێت بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی بۆ ساڵی نوێ.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، لیوا ڕوکن هۆشمەند سوپاسی هەوڵ و ماندووبوون و هاوکارییە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد.