Skip to the content

لە سنووری پردێوە ژمارەیەک کاتیۆشا ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کران

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٢٥ی ئێوارە، ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشا، لە ڕۆژهەڵات و باشووری ناحیەی پردێ (ئاڵتون کۆپری)، بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کران، لە سنووری میحوەری پێنج، مووشەکەکان لە دەرەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتوون و هیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەیان نەپێکاوە، هاوکات هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە، لەمبارەیەوە، هێزەکانی پێشمەرگە  دەستیان بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کردووە.