Skip to the content

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەشداریکردن لە زنجیرەیەک دیدار و سیمیناری ڕێکخراوی نێسای ئەمریکی، بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت.
شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، لەم ماوەیەی، کە لە واشنتۆن دەمێننەوە چەندین دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن، هەروەها بەشداری دەکەن لە تەواوی پرۆگرامەکانی ڕێکخراوی نێسا، کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە ستراتیژیەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بە تایبەتیش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕێکخراوی نێسا، ساڵانە کۆنفڕانس و دیدار و سیمیناری تایبەت بەم بوارە ئەنجام دەدات و ئەفسەرانی پلە باڵا لە زۆربەی وڵاتانی هاوپەیمان بانگهێشتی کۆنفرانسەکان دەکات.