Skip to the content

مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە بەردەوامە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی پلانی مەشق و ڕاهێنانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵی ٢٠٢٢، ڕۆژی ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، سریەی کۆماندۆی لیوای ٨ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەبنکەی مەشقی دهۆک، دەستی کردووە بە مەشق و ڕاهێنان، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاست و تواناکانیان لە تەواوی بوارەکاندا.
مەشقەکە بۆ ماوەی حەوت هەفتە بەردەوام دەبێت، تیایدا بەشێوەی نەزەری و کرداری مەشق ئەنجام دەدەن، بەشداربووانی مەشقەکە، ئاشنا دەکرێن بە زانستی سەربازیی نوێ و سەردەمیانە.