Skip to the content

وۆرکشۆپی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی، بۆ ٣٠ ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ڕۆژانی ٧ و ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢،  لە شاری هەولێر، نووسینگەی ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێم، بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگەی (قورتوبە بۆ ئاشتی/ جنێف) و لیژنەی نیشتیمانی بۆ یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی هۆشیاری نیشتیمانیەوە، وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژەیان بۆ زیاتر لە ٣٠ ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دا.
لە وۆرکشۆپەکەدا، چەمک و مێژووی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی و چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە یاساکە، بۆ بەشداربووان شیکرانەوە، هەر لەمیانەی وانەکانی وۆرکشۆپەکەدا، چەند نموونەیەک لە ڕەفتارو هەڵوێستەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لەبارەی ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتیەکان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ خرانەڕوو.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، لەلایەن پەیمانگەی (قورتوبە بۆ ئاشتی/ جنێف)، بڕوانامەی  بەشداربوون پێشکەش بە ئەفسەران کرا.