Skip to the content

‎وەزارەتی پێشمەرگە دیزاین و شێوازێکی نوێی بۆ یەکپۆشیی جلوبه‌رگی پێشمەرگە پێشكه‌ش كردووه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، سەرۆکایەتی ئەرکان و ڕاوێژکارانی باڵای وەزارەت، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و تیمی یەکپۆشی جل و بەرگی پێشمەرگە، تاوتوێی دیزاینێکی نوێ و یەکگرتووی پێشنیازکراویان بۆ ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، کە لەلایەن تیمی یەکپۆشی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی پێشنیار کراوە، بە شێوەیەک بگونجێت لەگەڵ ئەرک و کارەکانی پێشمەرگەدا.
تیمی یەکپۆشی جل و بەرگی سەربازی لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی، ڕەشنووسێکیان ئامادە کردووە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، کە شێواز و سەرجەم وردەکاریەکانی پێویست بە جل و بەرگی سەربازی لە خۆ دەگرێت، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکایەتی ئەرکان پێشنیارەکانی تیمەکەی پەسەند کردووە و هەنگاو بە هەنگاو پڕۆژەی یەکپۆشی جێ بە جێ دەکرێت، هەنگاوی یەکەمیش پۆشاکی مەشق و مەیدانی پێشمەرگە دەستنیشان دەکرێت.