Skip to the content

وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ۹ی ئایاری ۲۰۲۲، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، لەگەڵ کۆڵۆنێڵ تاد بۆڕۆس، بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لەهەولێر کۆبۆوە. 
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی هەمەلایەنە لەبارەی پێشکەوتنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، هاوکات هەردوولا بەبایەخەوە، لە نوێبوونەوەی هێزی پێشمەرگە و بەدامەزراوەییکردنی هێزی پێشمەرگەیان ڕووانی. 
وەزیری پێشمەرگە، دووپاتی کردەوە بەردەوامیی کاروانی چاکسازی سەرکەوتنە، دەمانەوێت بە هاوکاریی هاوپەیمانان ڕۆڵی باشتر  بگێڕین و زیاتر بەرەو پێشەوە بچین.
کۆڵۆنێڵ بۆڕۆس دڵنیایی دا، لەبەردەوامیی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان، بۆ هێزی پێشمەرگە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، وێڕای باسکردنی ڕۆڵی میدیای سەربازی و پڕۆسەی هۆشیاری و پێشکەوتن و گەشەسەندنەکانی ئەم دواییەیان، پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە، لەگەڵ سوپای عێراق بەشێکی تری جێی بایەخی گفتوگۆکان بوون.