Skip to the content

کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەرکان و هەواڵگری لیواکانی پیادە بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ١١ی ئایاری ٢٠٢٢،  بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکان و بە  ئامادەبوونی لیوا قارەمان کەمال عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و  لیوا ڕوکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، کۆبوونەوەی هەردوو بەشی هەواڵگری و جموجوڵی سەربازی و تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان، لەگەڵ ئەفسەرانی هەواڵگری لیواکانی پیادە بەڕێوەچوو.
 ئامانج لەم کۆبوونەوەیە، هەماهەنگی و  پەیوەندی نێوان هەواڵگری سەربازی و  جموجوڵی سەربازییە، لەسەر ئاستی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەمووان کۆک بوون، لە پێکەوە کارکردنی ئەم بەشانە، کە دەبنە هۆی بەهێزکردنی توانا هەواڵگرییەکان و جموجوڵە سەربازییەکانی پێشمەرگە، لە ڕێگەی هەردوو دەزگا گرنگەکەی هەواڵگری و جموجوڵی سەربازییەوە، بۆ ئەوەی لە دەرئەنجامدا، بە سەر پلانی دووژمناندا زاڵ بین.