Skip to the content

ئەمینداری گشتی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە، ۳٠ی تشرینی دووەمی ۲٠۲۲، لیوا روکن بەختیار محەممەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی بەرێوەبەرایەتیی چاکسازی کرد.
لەو کۆبوونەوەیە کە عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەڵاح سدیق، بەڕێوەبەری چاکسازی و ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئامادەی بوون، باس لە هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا و تیشک خرایە سەر ئەو پڕۆژانەی لەو بوارە جێبەجێ دەکرێن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لە بەردەوامیی چاکسازی کردەوە، ئامادەیی خۆیشی بۆ هەر هاوکارییەک ئەگەر پێویست بکات نیشان دا.
لە کۆتاییدا چەندین سەرنج و پێشنیار لەلایەن ئامادەبووانەوە خرانەڕوو.