Skip to the content

ئەمینداری گشتی و سەرۆکی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان تاووتوێی پێکهێنانی فیرقە نوێیەکانیان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە، ۲۷ی تشرینی دووەمی ۲٠۲۲، لیوا روکن بەختیار، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سۆریا، سەرۆکی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق کرا و جەخت لە هەماهەنگیی نێوانیان و  پێکهێنانی دوو لیوا هاوبەشەکە کرایەوە.
هەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی پێکهێنانی دوو فیرقەکە کە بڕیارە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە پێکبهێندرێن.