Skip to the content

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە کونسوڵی وڵاتی یۆنان لە هەرێم کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە، ۱٤ی تشرینی دووەمی ۲٠۲۲، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ستافرۆس کیمیریس کونسوڵی گشتیی کۆماری یۆنان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندیی نێوان هەێمی کوردستان و حکوومەتی یۆنان، لە نێویشیان وەزارەتی پێشەرگە کرا، هاوکات تاووتوێی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولا کرا؛ ئەویش بەمەبەستی چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکان و پێشکەشکردنی هاوکارییەکان لە بواری پزیشکییدا.

هەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتیی دابینکردنی کورسیی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە بواری بەشە مەدەنییەکان بۆ ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە لە زانکۆکانی وڵاتی یۆنان.

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لای خۆیەوە سوپاسی کونسوڵی وڵاتی یۆنانی لە هەولێر کرد و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ هەر پەیوەندییەک لەنێوانیاندا کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی پێشمەرگە بکات.