Skip to the content

جێگرانی سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەفدێكی هاوپەیمانان كۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، هەریەكە لە لیوا روكن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان و لیوا روكن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدارە، پێشوازیان لە وەفدێكی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتیی عەقید دەیڤد، جێگری سەرۆكی ڕاوێژكاران كرد.

لەو دیدارەدا كە عەمید روكن ئاراز ئەرشەد عەبدولغەفار، نوێنەری سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، باس لە پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان كرا و جەخت لە هەماهەنگیی نێوانیان كرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا ئاماژە بە دوا هەنگاوەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پێكهێنانی فیرقەكان كرا و تیشك خرایە سەر هاوكارییەكانی هاوپەیمانان لە پێكهێنانی ئەو فیرقانە و چەند پرسێكی تری تایبەت بە ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.