Skip to the content

خولی بنەڕەتیی سریەی کۆماندۆ لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک کۆتاییهات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە چوارچێوەی پلانی مەشق وڕاهێنانی  بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازی بۆ ساڵی ۲۰۲۲، ئەمڕۆ ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، خولی بنەڕەتیی سریەی کۆماندۆی لیوای ۱۷ ی پیادە لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک کۆتاییهات. 

شایەنی باسە ئەم خولە بۆ ماوەی حەوت هەفتە بەردەوامی هەبوو لە مەشقی جەستەیی و ئاشنابوون بە زانستی نوێی سەردەمییانە، کە تیایدا ٨٨ کارمەندی لیوای ۱۷ی پیادە بەشداربوون، ئەم خولانە لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە دەگوترێنەوە.