Skip to the content

خولی ڕاهێنانی کارمەندانی گەیاندنی چەند لیوایەکی پیادە کۆتایی هات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە درێژەی ئەو زنجیرە خولانەی کە بنکەی مەشق و راهێنانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گەیاندن (ٳتصالات) بۆ بەرزکردنەوەی توانای کارمەندان لەسەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازی دەیکاتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە بنکەی مەشق و ڕاهێنانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گەیاندن، بە ئامادەبوونی عەمید کامەران محەمەد شەریف، جێگری بەڕێوەبەری گەیاندن و مقەدەم فاتیح ناسیح، فەرماندەی خول، بەڕێوەبەرایەتیی گەیاندن کۆتایی بە خولی ژمارە ٣ی مەشق و راهێنانی کارمەندان هێنا.

شایانی باسە لەم خولەدا ١٢ کارمەندی گەیاندن لە لیواکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون، خولەکە ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام بوو، وانەکان لەلایەن ئەفسەر و مامۆستایانی بەڕێوەبەرایەتیی گەیاندن دەگوترانەوە.

لەم خولەدا بەشداربووان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی فێری چۆنیەتیی دانان و بەستنی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازی بوون.
لە کۆتاییدا بڕوانامەی دەرچوون بە بەشداربووانی خولەکە بەخشرا.