Skip to the content

لە میحوەری گوێر کۆبوونەوەیەک دەربارەی پرسی هۆشیاری و یاسای ناکۆکیی چەکداری بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە بارەگای فەوجی ٣ی لیوای ٢١ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر، بە ئامادەبوونی فەرماندەی فەوجی ٣ و ئەندامان و ئامر سریەکان، کۆبوونەوەیەک دەربارەی ئەرک و کارەکانی ڕاگەیاندن، یاسای ناکۆکیی چەکداری و پرسی هۆشیاری بەرامبەر بە ماددەی هۆشبەر بەڕێوەچوو.

لەو کۆبوونەوەیدا لەلایەن فەرماندەی فەوجی ٣، وێڕای تیشک خستنە سەر یاسای ناکۆکیی چەکداری و زیانەکانی ئاڵودەبوون بە ماددەی هۆشبەر، هاوکات تیشک خرایە سەر ڕۆڵی راگەیاندن بۆ هۆشیارکردنەوەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە.

لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیەدا پرسی سەنگەرسازی و چۆنیەتیی توندوتۆڵکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە بە تایبەت لە وەرزی سەرمادا تاووتوێکرا.