Skip to the content

وەزارەتی پێشمەرگە رۆڵی راوێژکارانی هاوپەیمانان بەرز دەنرخێنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-رۆژی سێشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، هەریەك لە لیوا روكن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان و لیوا روكن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدار و میرەی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیان لە ژمارەیەک راوێژکارانی هاوپەیمانان كرد.
لە دیدارێکدا جێگرانی سەرۆکی ئەرکان پیرۆباییان لە مقدم ئەلێکس جونس وەک راوێژکاری نوێ هێزەکانی هاوپەیمانان کرد، هاوکات ماڵئاواییشیان لە مقدەم وینگ کۆمەندر جوناثون یانگ، راوێژکاری پێشوی هاوپەیامانان کرد .
جێگرانی سەرۆکی ئەرکان رۆڵی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانیان بەگشتی بەرز نرخاند لە هاوکاریکردنی وەزارەتی پێشمەرگە و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و لە کۆتاییشدا دیاری وەزارەتی پێشمەرگە بەخشرایە راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان.