Skip to the content

پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی لە سنووری ناوچەی قەرەحەسەن ئەنجام دا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ۱٥ی تشرینی دووەمی۲۰۲۲، لیوای ۲۲ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە میحوەری چواری پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە سنووری گوندەکانی قەرە حەسەن ئەنجام دا، کە گومان دەکرا تیرۆریستان لەو ناوچەیەدا خۆیان حەشاردابێت.

ئۆپەراسیۆنەکە لە چوار قۆڵەوە ئەنجام درا و ماوەی هەشت کاتژمێر بەردەوام بوو، تەواوی ناوچەی دیاریکراو کێوماڵ کرا.

شایانی باسە، ئەنجامدانی ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانە لەناوچەکەدا، بۆ سەقامگیرترکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکەیە، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگە هەوڵ دەدات هێزی زیاتر لە سنوورەکە جێگیر بکات.