Skip to the content

چەند خولێکی سەربازی و تەکنیکی بۆ ٦ لیوای پیادە تەواوبوون

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی لیوا رەفعەت، بەڕێوەبەری میرەی گشتی و کۆڵۆنێڵ سانبۆرن، بەرپرسی تیمی هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، مەراسیمی کۆتاییهاتنی چەند خولێکی جۆراوجۆری وەک خولی فیتەری و بەرزکەرەوە و کۆگاکردنی چەک و تەقەنی بۆ ٦ لیوای پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.

لەم خولانەدا فێرخوازان بۆ ماوەی مانگێک بە شێوەی کرداری لەلایەن مامۆستایان و راهێنەرانی ناوخۆیی مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە.

بەڕێوەبەری میرەی گشتی جەختی لەسەر گەشەپێدانی کارامەیی ئاست و تواناکانی بەشداربووان کردەوە.

هاوکات جەختی لە بایەخدان بە خولی هاوشێوە کردەوە، بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندن لە تایبەتمەندییەکانی تەکنیکی چاککردنەوە و تاکتیکی چەکە جۆراوجۆرەکان و شێوازی بەکارهێنانیان.