Skip to the content

بریکاری وەزارەت لەگەڵ دەستەی پیشەسازی جەنگی عێراقی کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکان، لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەت، پێشوازیکرد لە محەمەد ساحب ئەلدەڕاجی سەرۆکی دەستەی پیشەسازی جەنگی و جەلال عەباس حوسێن بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پیشەسازی جەنگی.
لەکۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆیان کرد لەبارەی شێوازی دابین کردنی پێداویستیەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە ئایندەدا لەڕێگەی دەستەیپیشەسازی جەنگی عێراقیەوە کردەوە.
هەر لەم کۆبونەوەیەدا هەردوولا لای خۆیانەوە  تاکیدیان کردەوە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا بەردەوام بێت لەم روەوە.