Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتیی گەیاندن بەردەوامی بە مەشق و راهێنان دەدات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بە مەبەستی برەودان بە بەرزکردنەوەی توانای کارمەندانی گەیاندن و ئاشناکردنیان بەئامێرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازیی سەردەم،
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی مقەدەم فاتیح ناسیح، فەرماندەی خول، بنکەی مەشق و راهێنانی سەر بە بەڕیوەبەرایەتیی گەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتی، خولی سێیەمی ڕاهێنانی ئامێری هارسی کردەوە کە بۆ ١٢ کارمەندی گەیاندنی لیواکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی پیادەی سەر بە وەزارەت پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت.

خولەکە لەلایەن ئەندازیاران و شارەزایانی تایبەت لە بواری گەیاندنی سەربازی بەڕێوەدەبرێت و لەو خولەدا بەشداربووان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی ئاشنا دەکرێن، لەسەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازی و لە کۆتاییشدا بڕوانامەی دەرچوون بە بەشداربووانی خولەکە دەبەخشرێت.