Skip to the content

خولێکی ئەفسەریی عێراق هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ئاگادارییەکدا، ڕایدەگەیەنێت، "خولی ئەفسەری، لە کۆلێژی سەربازیی ١ی رۆستەمییە دەکرێتەوە. دەرچووانی ئامادەیی، دەتوانن لە ڕێگای ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە، بە شێوەی ئۆنلاین فۆڕم پڕ بکەنەوە."

شایانی باسە، دوای پەیوەندیکردن و هەماهەنگیی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق، ڕەزامەندیی پێویست بۆ وەرگرتنی رێژەیەک لە هاووڵاتیانی کوردستان لە کۆلێژی سەربازیی ١ی ڕۆستەمییە لە بەغدا وەرگیرا.

بۆیە هەرکەسێک ئارەزوومەندە، دەتوانێ لە ڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگریی عێراق، بە شێوەی ئۆنلاین فۆڕم پڕ بکاتەوە.

تێبینی:
١-دەبێ پێشکەشکار دەرچووی ئامادەیی بێت.
٢-چانسی وەرگیران بە گوێرەی بەرزیی نمرەیە.
٣- فۆڕمەکان بۆ ماوەی دە ڕۆژ، لە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٠/١٥، تا ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٠/٢٥ چالاک دەبن.