Skip to the content

شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆدەبنەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ ۳ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۲، لیوا روکن نەجمەدین، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، بەئامادەبوونی ئەمین سڕیی سەرۆکایەتیی ئەرکان و بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکان و بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە شاندێکی باڵای بەرگریی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریق روکن قەیس خەلەف، یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان کرد.

لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەمەلایەنەی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپا کردەوە.
بڕیارە سبەی ٤ی ئۆکتۆبەر دەست بە کۆبوونەوە و دیدارەکان بکرێتەوە.