Skip to the content

لە میرەی گشتی کۆتایی بە خولی شۆفێری و کۆگاکردن هات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی لیوا رەفعەت، بەڕێوەبەری میرەی گشتی، عەقید فەرمان زراری، جێگری میرە، کۆڵۆنێڵ سانبۆرن، بەرپرسی تیمی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لە میرەی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، رێوڕەسمی کۆتایی خولی شۆفێری بەرزکەرەوە و کۆگاکردنی چەک بەڕێوەچوو.

خولەکە ماوەی سێ هەفتەی خایاند، ٢٢ پێشمەرگەی یەکەی پشتیوانیی ٢ و لیوای ١٦ی پیادە بەشداربوون.

لە خولەکەدا، بەشداربووان بەشێوەیەکی زانستی لەسەر شێوازی شۆفێریکردنی بەرزکەرەوە و کۆگاکردنی چەک و تەقەمەنی لە کۆگاکاندا رهێنانیان پێ کرا.
لە کۆتایی خولەکەشدا، بڕوانامە بە بەشداربووان بەخشرا.