Skip to the content

هەوڵەکان بۆ درووستکردنی دوو فیرقەی پێشمەرگە چڕتر دەکرێنەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، پێشوازی لە شاندی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد، کە پێکهاتبوون لە کۆڵۆنێڵ دەیڤد، کۆڵۆنێڵ پاتریک، مێجەر تیباوت و کاپتنجۆرج.
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی دوو فیرقە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا؛ چۆنیەتیی رێکخستنی کاروبارەکانیان و دابینکردنی پێداویستییە لۆجیستییەکان تاووتوێ کرا، هەردوولا جەختیان لە خێراترکردنی هەنگاوەکانی درووستکردنی فیرقەکان کردەوە.

لای خۆیانەوە، تیمی راوێژکارانی هاوپەیمانان ئامادەیی خۆیان بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک بە مەبەستی درووستکردنی ئەو دوو فیرقەیە دەربڕی، کە لە رێگایەوە فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵکردن (القيادة والسيطرة) لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا بەهێزتر دەکات.
بۆ ئەمەش بڕیاردرا لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوە و دیدارەکان بەردەوامیان هەبێت.