Skip to the content

وەزیری پێشمەرگە بەشداری لە پرسەی پێنج پێشمەرگەکە کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، بە یاوەریی سەربەست لەزگین، بریکای وەزارەتی پێشمەرگە و بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بەشداریی پرسەی ئەو پێنج پێشمەرگەیان کرد، کە ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا.

شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، پرسە و هاوخەمیی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگەیان گەیاندە کەسوکاری قوربانیان؛ هیوایان خواست یەزدانی مەزن قوربانیان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لەسەر رێگای زەڕایەن-دەربەندیخان، پێنج پێشمەرگەی فەوجی٣ی لیوای ٥ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەکاتی گەڕانەوەیاندا لە ئەرک، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون، بەم هۆیەوە هەر پێنجیان گیانیان لەدەست دا.