Skip to the content

پشکنینی گشتیی فێرکاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی ئەنجام درا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی باشترکردنی ئەدا و راپەڕاندنی ئەرک و کارەکانی لیواکانی پیادە و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بە پێی پلانێکی تۆکمە و پەسندکراو، لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە، بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی گشتی (المفتشیة العامة)، رۆژی دووشەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، پڕۆسەی پشکنینی فێرکاریان بۆبەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دا.
لیژنەی پشکنەرانی وەزارەت، بە سەرپەرشتی لیوا روکن هۆگر سەلاحەدین، بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی، گشت بەشەکانی وەک کارگێڕی و تۆماری رۆژانە، کۆگانی چەک و تەقەمەنی و خۆراک و شێوازی راپەڕاندن و راییکردنی ئەرک و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان پشکنی.
ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت، سەرجەم لیوا و یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پشکنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت.