Skip to the content

پشکنینی گشتیی فێرکاری بۆ لیوای ١ی پیاده ئەنجام درا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی باشتر ڕاپەڕاندنی ئەرک و کارەکانی لیواکانی پیادە و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی گشتی، پڕۆسەی پشکنینی گشتیی فێرکاری بۆ لیواکانی پیادە و یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دا.
 
لیژنەی پشکنەرانی وەزارەت، بە سەرپەرشتی لیوا روکن هۆگر سەلاحەدین، بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی، بە ئەندامێتی عەمید روکن فەرهاد، جێگری بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز، تەواوی بەشەکانی بارەگای لیوای ١یپیادە و فەوجەکانیان، وەک کارگێڕی و تۆماری ڕۆژانە، کۆگای سوتەمەنی و چەک، کۆگای خۆراک، جبەخانە و ئامادەباشی فەوجەکان وسریەی کۆماندۆ و سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەیان پشکنی، و ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت، تاوەکو سەرجەم لیوا و یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پشکنینیان بۆئەنجام دەدرێت.