Skip to the content

پێشمەرگە لە کارێکی ژینگە پارێزیدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە رێکەوتی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، پێشمەرگەکانی فەوجی ٣ی لیوای ٤ی پیادەی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی کانی ماسی، بنکەی پۆلیسی دارستان، ژینگەی کانی ماسی و هۆبەی دارستان، هەستان بە پاک کردنەوەی ژینگە و دارستانی دەوروبەری شەقامی سەرەکی نێوان بارۆخ و کانی ماسی، بەڕوبەرێکی فراون.
ئامانجی پێشمەرگە لەم کارە هاوبەشەدا، بۆ پاک راگرتنی ژینگەی ناوچەکە بوو، ئەم کارە هاوشانە لەگەڵ ئەرکی پارێزگاری کردن لەهەرێمی کوردستان، وەک پیشەی هەمیشەییان کە پێشمەرگە پێی ناسراوە.