Skip to the content

کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کاروباری گەیاندن و پەیوەندیی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ سێشەممە، ١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتیی لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر رەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و بە بەشداریی
کۆڵۆنێڵ سانبۆرن، بەرپرسی تیمی هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ دیڤد پرایس، بەرپرسی بنکەی گەیاندنی ئەلیکترۆنیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و شاندێکی یاوەری، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کاروباری گەیاندن و پەیوەندیی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچوو.

لەو کۆبوونەوەیە کە هەریەکە لە بەرێوەبەری ئیدارەی گشتی و بەرێوەبەری گەیاندن و ئیدارەی ئەفسەران و ئیدارەی کارمەندان و بەرێوەبەری بەشیIT لە بەڕێوەبەرایەتیی میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی بوون، جەخت لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی بەرنامەکانی تایبەت بە کاروباری گەیاندن و پەیوەندیی ئەلکترۆنی لە بەرێوەبەرایەتیی گەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیە هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە کرا کە لە لایەن هەرسێ کۆمپانیای جێبەجێکار بۆ وەزارەتی پێشمەرگە جێبەجێ دەکرێت، ئەویش لە پێناو دەستنیشانکردنی کێشە و بەربەستەکان و داڕشتنی رێگای پێویست بۆ جێبەجێکردنیان.

شایانی باسە ئەم کۆبوونەوەیە کۆبوونەوەیەکی خولییە، ساڵی جارێک لە قۆناغەکان و پێشکەوتنەکانی پڕۆژەکانی گەیاندن و ئای تی دەکۆڵێتەوە.