Skip to the content

بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک پێشوازی لە سێ خولی بنەڕەتی و پەرەپێدان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ۱٨ی ئەیلوولی ۲۰۲۲، بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک، پێشوازی لە خولەکانی بنەڕەتیی سریەی کۆماندۆ، سریەی ئەسناد، خولی پەرەپێدانی فەرماندەیی دەستەکان کرد.

خولی سریەی کۆماندۆی لیوای١٧ ی پیادە ۹۰ کارمەند بەشدارن، سریەی ئەسنادی فەوجی ۲ی لیوای ۲ی پیادەش ٤٤ کارمەند بەشدارن، خولی فەرماندەیی دەستەکانی لیوای ۲ی پیادە ۷٥ کارمەند بەشدارن، ئەم خولانە بۆ هەر سریەیەک ماوەیەکی جیاواز بەردەوامی دەبێت، هەروەها سەرجەم خولەکان لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک بەڕێوەدەبرێن.