Skip to the content

بەرێوەبەرایەتیی چاکسازی پێشوازی لە رێکخراوی (Spirit of America) کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەرێوەبەرایەتیی چاکسازی و سەنتەری زمان بۆ پێشمەرگە، پێشوازیان لە رێکخراوی (Spirit of America) کرد، لەم بارەیەوە عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەڵاح سدیق بەرێوەبەری چاکسازی سوپاسی سەردانەکەیانی کرد و بەگرنگییەوە باسی ئەو هەوڵ و پاڵپشتیانەی ئەم رێکخراوەی کرد لە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە لەڕووی دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و هەروەها پاڵپشتیی بەشی زانیاری و تەکنەلۆژیای سەنتەرەکە.

عەمید کاروان بابان بەرێوەبەری بەشی سەنتەری پێشمەرگە سوپاسی رێکخراوەکەی کرد و پلانی داهاتووی سەنتەرەکەی پێشکەش کردن و هیوای خواست کە پاڵپشتییەکان بەردەوام بێت تا ئەوکاتەی وەزارەتی پێشمەرگە دابینکردنی پێداویستی و بەرێوەبردنی خولەکانی زمان لەئەستۆ دەگرێت.

لە میانی سەردانەکەیان رێکخراوی (Spirit of America) لە نزیکەوە ئاشنابوون بە شێوازی بەرێوەچوونی کۆرسەکانی خولی زمان و سەردانی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و خۆشحاڵی و دەستخۆشیی خۆیان نیشان دا.