Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان پێشوازی لە سەرۆکی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سۆریا، سەرۆکی تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، هەنگاوەکانی پێکهێنانی دوو فیرقە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و چۆنیەتیی رێکخستنی کاروبارەکانیان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، پلان و بەرنامەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەڕووی مەشق و راهێنان و ئۆپەراسیۆنەکان و هەنگاوەکانی درووستکردنی بنکەی ئەسناد لە شارەکانی هەرێم بۆ تیمی ڕاوێژکاران ڕوونکرایەوە و لەوبارەوە گفتوگۆی چڕوپڕ ئەنجام درا.