Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکان لیواکانی ٣ و ٥ و ٢٢ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی بەسەرکردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر رەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە،
لیواکانی ٣ و ٥ و ٢٢ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی لە سنووری میحوەرەکانی ١و ٤ ی هێزەکانی پێشمەرگە بەسەرکردەوە.

لەم سەردانەدا کە بەڕێوەبەری میرەی گشتی و هەردوو جێگرانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتی یاوەری بوون، لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەرانی هەرسێ لیواکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی شێوازی کاروبارەکانی کارگێڕی و میرەی لیوا و فەوجەکان و پێداویستیەکانی پێشمەرگە لەڕووی خواردن و شوێنی حەوانەوە و پێداویستییە سەربازییەکان و رێکخستنی ئەرکەکانیان کرد.
ئامانجی سەردانەکەی جێگری سەرۆکی ئەرکان و شاندی یاوەری، بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی ئەم لیوایانە بوو.

شایانی باسە، لیوای ٢٢ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکێکە لەو لیوایانەی کە تازە خراوەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە ئامادە و پڕچەک کراوە، بە دابینکردنی ئامراز و چەک و پێداویستییە لۆجستییەکان.