Skip to the content

خولێکی لۆجستی بۆ پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی لیوا رەفعەت، بەڕێوەبەری میرەی گشتی، عەقید فەرمان زراری، جێگری میرەی گشتی، کۆڵۆنێڵ سۆریا، راوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، کاپتن لۆپیس، بەرپرسی لۆجستی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، کۆتایی بە خولێکی لۆجستیی هێزەکانی پێشمەرگە هات.

خولەکە بۆ ماوەی چوار هەفتە بەردەوام بوو، تیایدا ٢٤ پێشمەرگەی لیواکانی ١ و ٢ی پیادە و هێزەکانی پشتیوانیی٢ بەشداربوون، لەمیانی خولەکەدا، بەشداربووان لەبارەی شێوازی کۆگاکردنی کەلوپەلەکان، فیتەریی مەکینە و شێوازی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان مەشق و راهێنانیان پێ کرا.