Skip to the content

سەرۆکی تیمی راوێژکارانی هێزەکانی بەریتانیا پشتیوانییەکان دووپات دەکاتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لیوا روکن نەجمەدین، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ رۆب دڕایڤەر سەرۆکی تیمی راوێژکارانی هێزەکانی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، هەنگاوەکانی پێکهێنانی دوو فیرقە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و چۆنیەتیی رێکخستنی کارەکانیان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لە تەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکەدا، پلانی ساڵانەی وەزارەتی پێشمەرگە لەڕووی مەشق و راهێنان و ئۆپەراسیۆنەکان، هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تاووتوێ کرا.

هەروەها باشترکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو؛ لەمبارەیەوە هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامیدان و باشترکردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکان کردەوە.