Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک کۆتایی بە دوو خول هات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە درێژەی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاست و توانای پێشمەرگە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک کۆتایی بە خولی بنەڕەتیی سریەی کۆماندۆی لیوای ٥ی پیادە و سریەی ئەسنادی فەوجی ٣ی لیوای ١ی پیادە هات.

هەردووک خولەکە بۆماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوون، لەخولی بنەڕەتیی سریەی کۆماندۆی لیوای ٥ی پیادە، ١٠٦ کارمەند بەشداریان کرد و لە خولی سریەی ئەسنادی فەوجی ٣ی لیوای ١ی پیادەش تەواوی سریەی ئەسنادی فەوجی ٣ بەشداربوون.

شایانی باسە، لە هەردووک خولەکەدا، بەشداربووان ئاشنا کران بە زانستی نوێی سەربازی و هونەری جەنگیی سەردەمیانە، هاوکات مەشق و ڕاهێنانی جەستەییان ئەنجام دا بۆ بەرزکردنەوەی توانا جەستەییەکانی بەشداربووان، هەروەها خولەکان لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوکەوە ئەنجام دران.