Skip to the content

لە لیوای ٢١ی پیادە کۆبوونەوەیەک بۆ هۆشیارکردنەوەی پێشمەرگەکان بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە درێژەی کار و چالاکییەکانی لیوای ٢١ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە،
ئەمڕۆ ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لە گوێڕ لە بارەگای فەوجی ۱ی لیوای ٢١ی پیادە، بەئامادەبوونی فەرماندەی فەوج و فەرماندەی سریەکان، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، ئەوەش بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی پێشمەرگەکان، لەسەر ماددە هۆشبەرەکان و زیانەکانی و لێکەوتەکانی ئەو ماددەیە.

تیایدا ماددە یاساییەکانی تایبەت بەم بابەتە خرانەڕوو و روون کرانەوە.
هەروەها هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باسی ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکانی پێشمەرگە کرا لە سەنگەرەکان و ئامادەباشیی هێزەکان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و جێبەجێکردنی دیسپلینی سەربازی.