Skip to the content

لە میرەی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رێورەسمی کۆتایی خولی لۆجستی و شێوازی عەمبارکردنی کۆگاکان بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجەشەممە ١٥ی ئەیلولی٢٠٢٢، بەسەرپەرشتیی عەمید رەفعەت بەرێوەبەری میرەی گشتی و عەقید فەرمان زراری جێگری بەرێوەبەر و بەئامادەبوونی کۆلۆنێڵ سانبرون بەرپرسی تیمی هاریکاری لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، رێورەسمی کۆتاییی خولی لۆجستی و شێوازی عەمبارکردنی کۆگاکان بەڕێوەچوو.

لەو خولەدا کە ماوەی چوار هەفتە بۆ ئەفسەران و دوو هەفتە بۆ کارمەندان بەردەوام بوو، حەوت ئەفسەر لە لیواکانی یەک و دووی وەزارەتی پێشمەرگە و هەشت پێشمەرگە لە هێزەکانی پشتیوانیی یەک بەشداریان تێدا کرد، لەو ماوەیەدا بەشداربووان فێری چۆنیەتیی عەمبارکردنی کۆگاکان و جێبەجێکردنی ئەرکە سەربازییەکان لەو بوارە کران و زانیاریی پێویستیان پێدرا.

لە کۆتاییشدا لەلایەن ئامادەبووانەوە بڕوانامە بەسەر ئەفسەران و پێشمەرگە بەشداربووەکان دابەش کرا.