Skip to the content

لە ڕێورەسمێکی سەربازیدا تەرمی عەقید سابیر لە ئاکرێ بە خاک سپێردرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-سەرلەبەیانی ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە ئەفسەران و فەرماندە سەربازییەکان، هەڤاڵان و دۆستان و خەڵکی دەڤەری ئاکرێ و کەسوکارەکەی، تەرمی عەقید سابیر  جومعە ئاکرەیی لە گۆڕستانی ئاکرێ لە رێورەسمێکی سەربازیدا بە خاک سپێردرا.

جێی ئاماژەیە ئێوارەی رۆژی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە سنووری قەزای ئاکرێ عەقید سابیر جومعە ئاکرەیی، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە، دەستڕێژی گوللەی لێکرا. لە ئەنجامدا دەستبەجێ لەو شوێنە گیانی لەدەست دا، هەر بەو هۆیەوە هاوسەر و منداڵێکیشی بریندارن.