Skip to the content

ماراسۆنی پێنج کیلۆمەتری بۆ پێشمەرگە بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەسەرپەرشتیی عەمید ئەحمەد غازی بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتیی وەرزش و یارییەکان، ماراسۆنی راکردنی ماوەی ٥ کیلۆمەتری بۆ ٥٤ پێشمەرگە رێکخرا، کە لە ١٨ یەکەی جیاوازی وەزارەتی پێشمەرگەوە بەشداریان تێداکردبوو.

پاشان لە مەراسیمێکدا لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەئامادەبوونی هەردوو جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و ئۆپەراسیۆنەکان، ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە خەڵات و دیارییان بەسەر یەکەم و دووەم و سێیەمی ماراسۆنەکەدا دابەش کرد.

شایانی باسە بەڕێوەبەرایەتیی یارییەکان لە ماوەی رابردوودا چەندین چالاکی بۆ بەرزکردنەوەی توانای جەستەیی پێشمەرگەکان ئەنجامداوە.