Skip to the content

کار بۆ ئەوە دەکرێ لیستی ئەفسەرانی ٢٠٢٠-٢٠٢١-٢٠٢٢ پلەیان بەرزبکرێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بەبۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ئەفسەرانی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و فەرماندەیی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن و لیواکانی  پۆلیسی نەوت و غاز، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند "لەدڵەوە پیرۆزبایی لە تەواو لەو ئەفسەرانە دەکەم کە ناویان لە خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەدا هاتووە و هەروەکو بەڵێنمان دابوو، ئەرکە سەرەکییەکەی خۆمان بە راییکردنی مامەڵەکانیان بە خێرایی جێبەجێکرد".

هەروەها بۆ ئەو ئەفسەرانەی کە ناوەکانیان لە خشتەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ و ٢٠٢٢دا هەیە، سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند: بەڵێن دەدەن بەزوویی کار لەسەر ئەم خشتانەش دەکەن، لە ماوەیەکی نزیکدا مامەڵەکانی ئەوانیش رایی دەکرێت و پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە، بەم هەنگاوەش پڕۆسەی خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە رێکدەخرێتەوە.