Skip to the content

ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێم کرد

رۆژی ١ی حوزەیرانی ،٢٠٢٣ لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پيشمەرگە، پێشوزای لە کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد. 

لە دیدارێکدا  باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا و تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی بەرنامە و بڕگەکانی ئەو پرۆسەیە.

زیادکردنی ژمارەی فیرقەکان و هەوڵەکانی تری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەپێناو رێکخستنی سەرجەم هێزەکان، تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی ئەمینداری گشتی و شاندەکەی هاوپەیمانان بوو.