Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێم کرد

رۆژی ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەدیوانی وەزارەت پێشوزای لە کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد. 

لەو دیدارەدا کۆڵۆنێڵ سانبۆرن، بەرپرسی تیمی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، باس لە هەنگاوەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی  بەرنامە و بڕگەکانی ئەو پرۆسەیە کرایەوە و هاوکات تیشک خرایە سەر  بەرنامە و پلانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ قۆناغی ئێستای هێزی پێشمەرگە و هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کردەوە. 

لەتەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنان و زیادکردنی فرقەکان و ئامادەکارییەکان بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانی وەزارەت لەو بارەیەوە کرایەوە و دووپات لەگرنگی بەردەوامی پشتگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و هاوکاری و هەماهەنگیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە.