Skip to the content

پشکنینی تاقیکاری بۆ لیوای ١٤ی پیادە کرا

بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی باشترکردنی ڕاپەڕاندنی ئەرک و کارەکانی لیواکانی پیادە و یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ساڵانە پڕۆسەی پشکنین بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و لیواکانی پیادە و یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات، ئەمەش بە پێی نەخشەڕێگا و پلانێکی ورد، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی دا ڕێژراوە.

بۆ ئەم مەبەستە و لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ و ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی، پشکنینی تاقیکارییان بۆ لیوای ١٤ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

لیژنەکە پێک هاتوون لە ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز، پێشووتر پشکنینی فێرکارییان بۆ تەواوی بەشەکانی لیواکە، وەک کارگێڕی و تۆماری ڕۆژانە و کۆگاکانی سووتەمەنی و چەک و خۆراک و سەنگەرەکانیان پشکنی و تیایدا ڕێکار و ڕێنماییی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی لیواکە دابوو؛ ئەم پشکنینە تاقیکارییەش وەک هەڵسەنگاندنێک بۆ لیوای ١٤ کرا، بۆ ئەوەی بزانرێت ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان لەلایەن بەشەکانی لیواکە تا چەند جێبەجێ کراوە.

شایانی باسە پڕۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی تاقیکاری لە ساڵی نوێدا بەردەوام دەبێت و سەرجەم لیوا و یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە هەردووک پشکنینیان بۆ دەکرێت.